سبەی پارە دەنێردرێت و خشتەی مووچە رادەگەیەنرێت

بڕیارە سبەی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی پێنج لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، چاوەڕواندەكرێت سبەی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی پێنج لە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراقەوە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و راستەوخۆ لیستی مووچە رابگەیەندرێت.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە دەستیان بە خەرجكردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەنجامی کۆبوونەوەکانی هەولێر و بەغداد تاوتوێدەکات

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەیەکی دوو کاتژمێری ئەنجامبدات. بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، تاوتوێی دەر ئەنجامی ئەو کۆبوونەوانە دەکرێت…
زیاتر ببینە

سەرچاوەکانی ئاو دڵنیایی دەدات کەمئاوی کاریگەریی لەسەر ئاوی خواردنەوە نابێت

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق جەختدەکاتەوە کەمئاوی کاریگەریی نابێت لەسەر ئاوی خواردنەوەی هاوڵاتییان و ڕایگەیاندووە، ئەگەر کەمئاوی بەمجۆرە بەردەوامبێت…
Total
0
Share