کوێستان محەمەد: بڕیاردراوە مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە 250 هەزار دینار کەمتر نەبێت

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە مووچەی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە 250 هەزار دینار کەمتر نەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مووچەی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، بەپێی ئەو یاسایەی پەرلەمانی کوردستان پەسەندی کردووە، زیاددەکرێت و لە 250 هەزار دیناری عێراقی کەمتر نابێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هیوادارین حکومەتی فیدراڵی مووچەی ئەو چین و توێژانەی کۆمەڵگا لە هەرێمی کوردستان زیادبکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێكارەكانی كەمكردنەوەی زیانەكانی وشكەساڵی لە هەرێم دەستیان پێكردووە

بەهۆی كەمی بارانبارینەوە لە ئەمساڵدا، بەنداوە گەورەكانی هەرێم كەمترین ئاویان گلداوەتەوە، بەڕێوبەری بەنداوەكانی هەرێمیش دەڵێت، بارودۆخەكە خراپە و…
Total
0
Share