كەلار؛ مێردمنداڵێك لە نێو مەلەوانگەیەكدا خنكا

لەبارەی ئەو مێردمنداڵە بەڕەگەز عەرەبەی كە لەنێو مەلەوانگەیەكی كەلار گیانی لەدەستدا، زانیاریی ئاشكرا كرا.

رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژاری كەلار ڕایگەیاند، مێرد منداڵێك كە بەڕەگەز عەرەبە و تەمەنی 15 ساڵانە، لە نێو مەلەوانگەیەكدا خنكاوە.

ئەوەشی ئاشكراكرد، ئەو مێردمنداڵە ناوی عومەر خەتاب عومرانە و دانیشتوی جەلەولایە؛  بەمیوانی هاتووتە كەلار و پاش ڕووداوەكەش تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادیی كەلار كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان ماوەی مانگێک درێژ دەکرێتەوە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بڵاویکردەوە، پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان ماوەی مانگێک درێژ دەکرێتەوە. وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ناکرێت ئیتر تەنها بە لێدوان ناڕەزایی دەربڕین و دەبێت سنوور بۆ بەزاندنی سەروەریمان دابنرێت

  قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان دەکات، ڕایگەیاندووە،…
Total
0
Share