نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، هەوڵدەدەن مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بە زووترین کات دابەشبکرێت.
عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکرد بە خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم هەوڵدەدەین مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لە زووترین کات خەرج بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە وەزارەتی خوێندنی باڵا مووچەی مانگەکانی چوار و پێنجی مامۆستایانی گرێبەست خەرج بکات.