ئایدن مەعروف: دەبێت حكومەتی عێراق بەزووترین كات كێشەی مووچە چارەسەربكات

ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان رایدەگەیەنێت، ناعەدالەتی گەورە بەرامبەر بە مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عێراقەوە كراوە و هەڵوێستی ئێمە وایە دەبێت بە زووترین كات كێشەی مووچە چارەسەربكرێت و تێكەڵ بە پرسە سیاسییەكان نەكرێت.

وتیشی، “نووسراو بەناوی پێكهاتەكانەوە ئاراستەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق دەكەین و داوا دەكەین كێشەی مووچە چارەسەربكرێت كە مافێكی سەرەتایی مووچەخۆرانە و ناعەدالەتی گەورە بەرامبەر بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت”.

باسیلەوەشكرد، بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق بۆ بابەتی مووچە هەیە و دەبێت كۆتایی بەو كێشەیە بهێندرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی پارێزگاكان دەتوانن مۆڵه‌تى نێوده‌وڵه‌تى بە شۆفێران بدەن

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ساڵى نوێوه‌ مۆڵەتی نێودەوڵەتی لە ‏بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی پارێزگاكان دەردێت بە شۆفێران.‏ عه‌قید بەختیار…
Total
0
Share