ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدەدات و هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان تاووتوێدەکات.
بەپێی بەرنامەی ئەو بەرنامەی کارەی راگەیەندراوە، کۆبوونەوەکە کاتژمێر 1:00 ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستپێدەکات و هەردوو پرسی ئاگرەکەی هەفتەی رابردووی شاری کوت و هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم تاوتووێ دەکرێت.
سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، کۆبوونەوەکە تەنها بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر ئەو دوو رووداوەی لەم ماوەیەدا روویانداوە.
