کۆمسیۆن: چیتر مەرەکەب لە هەڵبژاردنەکاندا بەکارناهێندرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریدا بە راگرتنی بەکارهێنانی مەرەکەب لە هەڵبژاردنەکاندا.

کۆمسیۆن لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، دەستەی کۆمسیاران رەزامەندیدا لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بەکارهێنانی مەرەکەب لە هەڵبژاردنەکاندا و لە دوای دەرچوونی رەزامەندییەکەوە، دەستدەکرێت بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست.

جێی ئاماژە بۆکردنە، مەرەکەب لە هەڵبژاردندا بۆ ئەوە بەکاردەهات، کە ئەو کەسەی دەنگی داوە بناسرێتەوە، تا نەتوانێت جارێکی دیکە دەنگ بداتەوە؛ بەگشتی ماوەی 48 کاتژمێر یان زیاتر، ئەو رەنگە بە پەنجەی دەنگدەرەکەوە دەمایەوە.

بە وتەی جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن، ئەم بڕیارە بە پشتبەستن بە بوونی کارتی بایۆمەتری و بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای زیاتر لە هەڵبژاردنەکاندا، بەمەبەستی ناسینەوەی دەنگەر، دەرکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share