زیانلێكه‌وتووانی ده‌ستی رژێم قه‌ره‌بووده‌كرێنه‌وه‌

دەستەی داواكانی موڵكداریی عێراق لە هەرێمی كوردستان، نزیکەی 600 مليۆن دینار بەسەر ئەو كەسانە دابەشدەكات، كە زیانلێكه‌وتووی دەستی رژێمی بەعس بوون.

تارا ئەنوەر قەرەداغی، بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی داواكانی موڵكداری رایگەیاند، بەخۆشحاڵییەوە جارێكی دیكە بڕێک پارە بەسەر زەرەرمەندانی دەستی رژێمی بەعس دابەشدەكرێت، ئەم پارەیە ئەو كەسانە دەگرێتەوە، كە داواکاريیان پێشكەشی دەستەكەمان كردووە پێشتر.

وتيشی، دوای ئەوەی ئەو داواكارییانەی پێشكەشكراون لە لێژنەی دادوەری دەستەكەمان بینراوە و پلەی كۆتایی وەرگرتووە، بڕیاری دابەشكردنی ئەو بڕەپارەیە دراوە

تارا ئەنوەر ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، “هاوڵاتییان ئاگاداردەكەینەوە، پێشتریش پرۆسەی خەرجكردنی بڕەپارە بۆ زیانلیكەوتووان هەبووە و بەردەوامیش دەبێت، تەنها بۆ ئەو كەسانەى داوايان پێشکەشکردووە و بەبڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران، لەئێستادا هيچ داوایەکی تازه وەرناگیرێت”.

بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی داواكانی موڵكداری دەشڵێت، لە پرۆسەی ئەمجارەدا 187 كەس سوودمەنددەبن، بڕی پارەكەش نزيكەى 600 مليۆن دینارە و هەندێكیان، لەرێگای چەكی پارەوە دابەشی دەكەین و وەریدەگرن، هەندێکیشیان له رێی هەژماری تایبەتی خۆیانەوە وەریدەگرن لە TBI.

ئەوەشی وت، “دەستەی داواكانی موڵكداری دەستەیەكی سەربەخۆیە و سەر بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە، ئەو بودجەیە لەلایەن بەغدادەوە دابیندەكرێت و هیچ پەیوەندییەکی بە بوجەی گشتییەوە نییە؛ بودجەیەكی تایبەتە بە دەستەكەمان و هەركات وەزارەتی دارایی پارە رەوانەبكات بۆ بارەگای سەرەکی لە بەغداد، لە هەموو عێراق دابەشدەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: لە سبەینێوە زانكۆلاین بۆ دەرچووانی خوێندنگە نێودەوڵەتییەكان كارادەكرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە زانكۆلاین بۆ دەرچووانی خوێندنگە نێودەوڵەتییەكان كارادەكرێت. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵای…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەفسەران و پلە باڵاکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت وەک یەک تیم کاربکەن

بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شۆڕش ئیسماعیل گەڕایەوە بۆ ئەرکەکەی وەک وەزیری پێشمەرگە. بەبۆنەی گەڕاندنەوەی…
Total
0
Share