بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەستكراوە بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی چوار بە داتای مانگی شەش.
كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دەستكراوە بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی چوار بە داتای مانگی شەش و لە رێگای بریكارەكانەوە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت.
راشیگەیاند، ماددە خۆراكییەكان بریتییە لە برنج، شەكر، دۆشاو و پاقلەمەنییەكان و جگەلەوەش شەكر بەشی دوو مانگ لەبەردەستدایە.