توێژینەوەیەک: لە بەردەم پانکەدا خەوێکی باشتر دەکەیت

لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین لە ناوچە گەرمەکاندا پێویست دەکات فێنککەرەوەکانی وەک پانکە و سپلیت لەناو ماڵدا کاربکەن، توێژینەوەیەکیش سوودەکانی ئیشپێکردنی پانکە ئاشکرادەکات.

توێژینەوەکە لەلایەن زانایانی ئەمریکییەوە ئەنجامدراوە و ئاشکرایکردووە، ئەو کەسانە پانکە لە ژوورەکەیاندا کارپێدەکەن و دەخەون، دەتوانن خەوێکی قووڵتر و باشتربکەن، ئەمەش بەهۆکاری ئەوەی رێژەی دوانئۆکسیدی کاربۆن کەمدەکاتەوە و هەواگۆڕکێ زیاتر دەکات.

توێژەران دەڵێن، لە هاویندا بەهۆی زۆربوونی چالاکی دەنگە دەنگی دەرەوە زۆرتر دێتە ماڵەکان، بەڵام کاتێک پانکە کارپێدەکرێت ئەو دەنگانە کەمتر گوێبیست دەبین و خەومان باشتردەبێت.

لەگەڵ ئەو سوودانەی پانکە هەیەتی، کۆمەڵێک زیانیشی هەیە لەوانەش، کۆکردنەوەی تۆز و خۆڵ لە ژووردا و وشکبوونەوەی چاو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی کەرکوک لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا روونکردنەوە دەدات

فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک، لەبارەی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە شارەکە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، “هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسەکە تۆمارنەکراوە”.…
Total
0
Share