ئەمڕۆ کۆمەڵی دادگەری پێنجەمین کۆنگرەی خۆی لە شاری هەولێر دەبەستێت و ئەندامانی نوێی سەرکردایەتیی حزبەکە هەڵدەبژێردرێن.
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە پێنجەمین کۆنگرەی کۆمەڵی دادگەری بە بەشداریی 900 ئەندامی حزبەکە لە شاری هەولێر دەستپێبکات و ماوەی دوو رۆژ بەردەوامبێت.
لە کۆنگرەی حزبەکەدا پەیڕەوی ناوخۆ پەسەنددەکرێت و سەرۆک ئەندامانی نوێی سەرکردایەتیی هەڵدەبژێردرێن.