وەزیری پیشەسازیی عێراق رایگەیاند، جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گەرەنتی کراوە.
خالید بەتال، وەزیری پیشەسازیی عێراق رایگەیاند، “بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە داهاتی نەوتی و نانەوتیی هەرێمی کوردستان کێشەکانی نێوان هەردوو حکومەت چارەسەر دەکات، کە ساڵانێکە هەڵپەسێردراون، ئەمە جگە لەوەی گەرەنتی جێبەجێکردنی بڕیارەکەشی لەخۆگرتووە”.
دەشڵێت، “رێککەوتنی تایبەت بە رادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتیی هەرێمی کوردستان، ماوەیەک لیژنە تەکنیکییەکان لە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم گفتوگۆیان لەسەرکرد، بەجۆرێک تاوتوێی کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بە داهاتەکان و بە بانکیکردنی مووچەی هەرێمیان کرد، دواتریش لە ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێکران، چونکە بەشێک لەو پرسانە پێویستی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران هەیە”.