گۆڕانکاریی لە بەرنامەى کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکاندا دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتى کارەباى سلێمانى بڵاویکردەوە، بەهۆى دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکانى وەرزى یەکەمى خوێندنگانەوە لە رۆژی شەممەوە گۆڕانکاریى لەبەرنامەى موەلیدە ئەهلییەکاندا دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، “بەهۆى دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکانى وەرزى یەکەمى خوێندنگانەوە و پێویستیى خوێندکاران و ناوەندەکانى خوێندن گۆڕانکاریى لەبەرنامەى موەلیدە ئەهلییەکاندا دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لەرۆژى شەممەوە بەرنامەى کارکردنى موەلیدە ئەهلییەکان رۆژانە لەکاتژمێر 7:00ی بەیانى بۆ  1:00ى شەو دەبێت، لەو ماوەیەدا هەر کاتێک کارەباى نیشتمانی کوژایەوە ئەوان کارەبا بدەن”.

ئاشکراشی کرد، “دواى کۆتایی هاتنى تاقیکردنەوەکانیش بەرنامەى کارکردنى موەلیدە ئەهلییەکان وەک پێشووى لێدێتەوە، کە 1:00ى پاشنیوەڕۆ بۆ 1:00ى شەو لەگەڵ بەیانیان 6:30 بۆ 8:00ى بەیانى دەبێت”.

 

بابەتی پێشتر

دوو کەس بە تۆمەتی دزینی 50 بوتڵی غاز دەستگیرکران

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح: دەتوانرێت پێش سەری ساڵ مووچەیەكی دیكە بدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share