ماڵپەڕی شەفافیەت رایگەیاند، داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی بڕی 9 ملیار و 124 ملیۆن و 558 هەزار و425 دینار بووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، بڵاویکردەوە، داهاتی یەك هەفتە لە 12ی تەمموز تاوەکو 18ی تەمموزی 2025، بڕی 9 ملیار و 124 ملیۆن و 558 هەزار و425 دینار بووە.
بەپێی ماڵپەڕەکە، %92ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و %8ی بەشێوەی چەكە.