قەرەباڵغیی شەقامی نزیک ناوچەی پیشەسازی چارەسەردەکرێت

تیمێکی شارەوانیی سلێمانی، زێدەڕۆیی سەر شەقامەکانی نزیک لە ناوچەی پیشەسازی ناسراوە، لادەبات.

لیژنەیەکی هاوبەش کە پێکهاتوون لە بەشی زێدەڕۆیی شارەوانیی سلێمانی و قائیمقامیەتی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی و ئاسایشی سلێمانی، ڕۆژانە چاودێریی شەقامەکان دەکەن و بەهیچ جۆرێک ڕێگە بە ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلی پێشانگاکان و ئۆتۆمبێلی دیکە نادرێت لەسەر شەقامەکە ڕابگیرێن.
ئامانج لەو ڕێکارەی لیژنەکە ئەوەیە، قەرەباڵغی و لۆدی سەر شەقامەکە نەهێڵدرێت کە بەهۆی ڕاگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەوە دروست دەبوو.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەكر: تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵدان بۆ دەرهێنانی قوربانییانی ڕووداوەكە

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە هەوڵدان بۆ دەرهێنانی قوربانییانی ڕووداوەكە و دەشڵێت، هاوڵاتییان دڵنیادەكەینەوە كە…
Total
0
Share