بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایەوە سەر دوو ناوچە

بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایەوە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و گوندی سوورێژەی سەر بە ناحیەی شەمامکی پارێزگای هەولێر.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، بەیانی ئەمڕۆ درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گوندی سوورێژەی سەر بە ناحیەی شەمامکی پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدواوە نەبووە.

بەپێی زانیارییەکان، هەر ئەمڕۆ و لە هەمان کاتدا و بە هەمان شێوە بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو جارێکی دیکە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی بەدواوە بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share