حکومەتی عێراق لەسەر مووچەی هەرێم کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کۆببێتەوە.

بە وتەی لوقمان وەردی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بڕیارە ئەمڕۆ حکومەتی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامبدات و بڕیاری ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بدات.

بەپێی رێککەوتنی سەرەتایی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق، هەرێمی کوردستان رۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت و مانگانە 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی رادەستی بەغداد دەکات، لەبەرامبەردا بەغداد مووچەی مانگی پێنج، شەش و مانگەکانی دیکەش بۆ هەرێم دەنێرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share