تەیف سامی بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت

بۆ پرسیارکردن سەبارەت بە پرسی بودجە هەفتەی داهاتوو تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت.

عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بۆ رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بانگهێشتی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراقمان کردووە و لەبارەی سێ تەوەرەی سەرەکییەوە پرسیاری ئاڕاستەدەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، پرسی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت لە وەزارەتەکیدا، خشتەی بودجە و یاسای بودجە ئەو سێ تەوەرەیەن کە رووبەڕووی تەیف سامی دەکرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی: ئیسرائیل لەڕێی مانگێکی دەستکردەوە چاودێریی چەند وڵاتێک دەکات

كەناڵی 12ـی ئیسرائیلی رایدەگەیەنێت، ماوەی چەند رۆژێکە چەند وڵاتێکی ناوچەکە؛ کە لەنێویاندا عێراقیش هەیە، خراونەتە ژێر چاودێریی مانگێکی…
Total
0
Share