درۆنێک لە ناحیەی بەحرکە کەوتەخوارەوە

لە گوندێکی ناحیەی بەحرکەی سنووری پارێزگای هەولێر درۆنێک کەوتەخوارەوە.

بەپێی زانیارییەکان، کاتژمێر 1:27 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گوندی جێژنیکانی سەر بە قەزای بەحرکەی پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێنەکەوتەوە.

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە نزیکەی 10 هێرشی درۆنی کراونەتە سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بە تایبەت کێڵگە نەوتییەکان، تا ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشانە رانەگەیاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: مەترسیی بڵاوبوونەوەی سکچوون و رشانەوە لە شارەزوور بۆ ناوچەکانی دیکە نییە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، “مەترسیی بڵاوبوونەوەی سکچوون و رشانەوە لە شارەزوور بۆ ناوچەکانی دیکە نییە”. سەرکار سورچی،…
Total
0
Share