نیوەڕۆی ئەمڕۆ سوپای ئیـ.ـسرائیل دوو هێرشی کردە سەر دیمەشقی پایتەختی سوریا و ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتەوە.
میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، سوپای ئیـ.ـسرائیل هێرشێکی بۆ سەر دەروازەی ئۆردوگای ئەرکانی گشتیی سوپای سوریای لە دیمەشقی سوریا ئەنجامداوە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، هێرشەکان جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانیی زۆریشیان بەدواوە بووە، سوپای ئیـ.ـسرائیل دەیەوێت لە رێگای ئەم هێرشانەوە سوپای سوریا ناچاربکات لە پارێزگای سوەیدا بکشێتەوە.