ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی تایبەت بە دۆخی ئێستای هەرێم و بەغداد گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی حزبەکە کۆدەبێتەوە.
هەربەپێی زانیارییەکان، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد و دوایین هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە پێکدەهێنن.