نووسینگەی سودانی راگەیەندراوێكی لەبارەی دیداری بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوكردەوە

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێكی سەبارەت بە دیداری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوكردەوە و ئاماژە بۆ ئەوە كراوە تاوتوێی چەند پرسێك كراوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، باس لە پرسی رادەستكردنی داهاتی نەوت و نانەوتی هەرێمی كوردستان و مووچەی فەرمانبەرانی كرا وو گرنگی هەماهەنگی و كاركردن بۆ چارەسەركردنی دۆسیە هاوبەشەكان، بە گوێرەی چوارچێوە دەستووری و یاساییە كارپێكراوەكان و بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەم بارەیەوە كراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە بەشێكی تری دیدارەكەدا پێداچوونەوە بە ئامادەكارییە بەردەوامەكان كرا، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یه‌كه‌م دانیشتنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستیپێكرد

یه‌كه‌م دانیشتنى خوولى پێنجه‌مى ئەنجومەنی نوێنەران ده‌ستیپێكرد كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ڕێوڕه‌سمى یه‌كه‌م دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ستیپێكرد. به‌پێی زانیارییه‌كانى…
Total
0
Share