لەدوای لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە زیادکردنی باجی گومرگی لەسەر چەند وڵاتێک نرخی نەوت دابەزی و زێڕ بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی نزیکەی دۆلارێک دابەزی، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 69.61 دحلار مامەڵەی پێوەکرا، یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش بۆ 67.46 دۆلار دابەزی.
هەر ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەک ئۆنسە بۆ سێ هەزار و 360 دۆلار بەرزبووەوە.
گۆڕانکاریی لە نرخی نەوت و زێڕ، بەشێکی پەیوەستە بەو لێدوانەی ترەمپ کە رایگەیاند، ئەگەر روسیا بە رێککەوتنی ئاگربەست رازی نەبێت، باجی گومرگی لەسەر زیاددەکەن.