بەهای دۆلار بەرامبەر دینار ناجێگیرە

ناجێگیری لە بەهای دۆلار بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆ لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەهای دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام دوای خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، جارێکی دیکە رووی لە دابەزین کردەوە.

بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو، بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 147 هەزار و 700 دینار بوو، بەڵام دوای بڵاوکردنەوەی خشتەی بانکی ناوەندی 100 دۆلار بۆ 147 هەزار و 250 دینار واتە نزیکەی 500 دینار دابەزی.

ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی خستنەڕووی دۆلاری بڵاوکردەوە و بە گوێرەی خشتەکە 254 ملیۆن و 619 هەزار و 916 دۆلاری فرۆشتووە و لەو بڕەش 30 ملیۆن و 970 هەزار دۆلاری بەشێوەی نەختینە بووە، کە ئەوەش بڕێکی بەرزی خستنەڕووە لەلایەن بانکەکەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی ناجێگیری زۆری بەخۆیەوە بینی، بەجۆرێک بەهای 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە 150 هەزار دینارەوە دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە نزیک نیوەڕۆی دوێنێدا، بۆ 146 هەزار و 800 دینار دابەزی، بەڵام دواتر رووی لە بەرزبوونەوە کردەوە.

بابەتی پێشتر

نمایشكردنی فیلمێك لەبەر دۆخی دارایی خەڵك دوادەخرێت

بابەتی دواتر

وەفدێکی عێراق بەمەبەستی بەدواداچوونی پڕۆژەیەک گەیشتە تورکیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی شوبات بەردەوامە لەبەرزبوونەوە، بەهۆی بڕیاری هاوپەیمانیی ئۆپیک+ بۆ بەردەوامبوون…
Total
0
Share