میدیاکانی عێراق: سبەی کۆتا راپۆرت لەبارەی مووچەوە رادەستی سودانی دەکرێت

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، سبەی کۆتا راپۆرت لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە، دەخرێتە بەردەستی سودانی و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.

ئەو میدیایانە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویانکردەوە، ئەو لیژنە وەزارییەی کە هەفتەی رابردوو لەلایەن بەغدادەوە سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و نەوت پێکهێندرابوو، سبەی سێشەممە، لە دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، کۆتا راپۆرتی لەوبارەیەوە ئاراستەی ئەنجومەنەکە دەکات.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەکە لە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیراندا راپۆرتەکەی دەخوێنێتەوە و ئەنجومەنەکەش، تاوتوێی ئەو پێشنیاز و چارەسەرانە دەکات، کە لە راپۆرتەکەدا بۆ چارەسەری کۆتایی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیای سۆمۆ، خراونەتەڕوو.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share