وەفدی یەکێتی بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە پیرمام.
کەمێک پێش ئێستا وەفدی یەکێتی بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تالەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە پیرمام و لەلایەن مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لێکرا و کۆبوونەوەی هەردوولا دەستیپێکرد.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و عێراق تاوتوێدەکەن.
هەربەپێی زانیارییەکان، پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆدەکرێت.