“رۆژانە 10 هەزار تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی بۆ شارەکانی عێراق دەنێردرێن”

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم: رۆژانە 10 هەزار تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی بۆ شارەکانی عێراق دەنێردرێن

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم دەڵێت، دەروازەکانی نێوان هەرێم و شارەکانی دیکەی عێراق کراوەن و رۆژانە بڕێکی زۆر لە بەرهەمی ناوخۆیی رەوانە دەکرێن

 

هیوا قادر وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە چوارچێوەی هەماهەنگییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و عێراق سەرجەم دەروازەکان بەڕووی بەرووبوومی جوتیارانی هەرێم کراونەتەوە، رۆژانە 10 هەزار تۆن لە بەروبومی کشتوکاڵی جوتیارانی هەرێم رەوانەی شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەلایەک گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا تا رادەیەک کاریگەرییان لەسەر بڕی بەروبومەکان هەبووە، لە لایەکی دیکەش قەیرانی دارایی و مووچە خواستی هاوڵاتییانی لەسەر ئەو بەرهەمانە کەمکردووەتەوە، جگە لەوەش بەبۆنەی گەرماوە بەشێکی زۆر لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بەیەکەوە پێگەیشتوون و لە ئاستی پێویستی ناوخۆ زیادن، ئەمانەش هەموویان بەیەکەوە کاریگەرییان لەسەر جوتیاران دەبێت.

 

جەختیشیکردەوە، بەشێوەیەکی بەردەوام بەپێ رۆژژمێری کشتوکاڵی هەر بەرهەمێکی ناوخۆ توانای پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی ناوخۆی هەبێت، هاوردەکردنی قەدەغەدەکرێت، بۆ ئەوەی جوتیاران بتوانن لە فرۆشتنی بەرهەمەکانیان سوودمەندبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق هەڕەشەی گواستنەوەی هاوبەشانی كۆڕەك تیلیكۆم بۆ سەر كۆمپانیاكانی دیكە دەكات

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم پابەندی ڕێوشوێنەكان نەبووە و دەڵێت، هەندێك ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر و…
Total
0
Share