گوڵاڵە سدیق: سودانی دەڵێت تا مەرجەكان جێبەجێنەكرێن مووچە نانێرم

گوڵاڵە سدیق، شارەزای دارایی و بانكی دەڵێت، “بڕیاری ناردنی مووچە لای محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقە و ئەویش دەڵێت تاوەكو مەرجە داراییەكان لەلایەن هەرێمەوە جێبەجێنەكرێت مووچە بۆ هەرێم نانێرم”.

وتیشی، “ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەنها پڕۆژەیاسای بودجە دەردەچێت، ئەرك و مافەكانی هەرێم لە بودجە دیاریكراوە، كاتێك هەرێم ئەركەكەی جێبەجێناكات لەڕووی پابەندی داراییەوە، بەدڵنیاییەوە مافەكەشی وەرناگرێت”.

بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دوا بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەكاتی كارپێكردنی ئۆتۆمبێلی باوكی لە گەراجی ماڵەكەیاندا مێردمنداڵێكی پانزە ساڵان گیانیلەدەستدا

لەكاتی كارپێكردنی ئۆتۆمبێلی باوكی لە گەراجی ماڵەكەیاندا مێردمنداڵێكی پانزە ساڵان گیانیلەدەستدا عەقید ئومێد عەبدوڵا بەڕێوەبەری هاتوچۆی دوكان ڕاگەیاند،…
Total
0
Share