بڕیارە سبەینێ هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی کۆببنەوە.
بڕیارە سبەینێ دووشەممە، بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی لە پیرمام کۆببنەوە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، تەوەری کۆبوونەوەکە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و عێراقە.