حکومەتی هەرێم: دواکەوتنی مووچە کاریگەریی خراپی لەسەر بژێویی هاوڵاتییان دروستکردووە

حکومەتی هەرێم لەبارەی مووچەوە کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و رایگەیاند، “دواکەوتنی مووچە کاریگەریی خراپی لەسەر بژێویی هاوڵاتییان دروستکردووە”.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، کۆبوونەوەیەکی تایبەت کرا سەبارەت بە دوایین هەوڵ و دەرئەنجامەکانی گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە چڕکردنەوەی هەموو هەوڵەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و لەمبارەیەوە کۆدەنگیی و هاوهەڵوێستیی هەیە بۆ دەستەبەرکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان کە مافێکی یاسایی و دەستووریی مووچەخۆرانە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە کاری هاوبەش بۆ کۆتاییهێنان بەم کێشەیە کە کاریگەریی زۆر خراپی کردووەتە سەر بژێویی و بارودۆخیی ژیانی مووچەخۆران و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە گشتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: تاوەکو ئەمڕۆش یەکێتی سوود لە ئەزموونی ئەو هەڤاڵانە وەردەگرێت کە بەشێک بوون لە خەباتی شۆڕشی نوێ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دەباشان پێشوازی لە هەڤاڵ حاکم قادر حەمەجان کرد. لە دیدارێکدا…
Total
0
Share