ئەحمەد تورک بۆ ئەردۆغان: سوپاست دەکەم

ئەحمەد تورک، رایگەیاند، سوپاسی ئەردۆغان و باخچەلی دەکەم بۆ ئەو رۆڵەی لە پرۆسەی ئاشتیدا گێڕاویانە.

ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری کورد کە هاوسەرۆکی دوورخراوەی شارەوانیی مێردینە، رایگەیاند، سوپاسی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) دەکەم بۆ ئەو رۆڵەی لە پرۆسەی ئاشتیدا گێڕاویانە.

وتیشی، پرۆسەی چەکدانان مێژوویی بوو، ئەمڕۆ پێویستە سیاسەتێکی نوێ لەناو کورددا بونیات بنرێت و لەسەری بەردەوامبن.

لەبارەی دوای پرۆسەی چەکدانان ئەحمەد تورک رایگەیاند، ”کۆمیسیۆنێک لە پەرلەمان پێکدەهێندرێت کە تایدا بۆ ماف و یەکسانیی گەلی کورد، هەوڵدەدرێت و گفتوگۆ دەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share