پەروین بوڵدان بۆ سری سورەیا ئۆندەر: بە ئاسوودەیی بخەوە ئەمڕۆ چەکەکان رادەستدەکرێن و ئیدی گەنجەکان نامرن

پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی پەیامێک ئاراستەی سری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری کۆچکردووی ئەو پارتە دەکات.

لە پەیامەکەی پەروین بوڵدان-دا هاتووە، “بە ئاسوودەیی بخەوە سری هاوڕێباز، ئەمڕۆ چەکەکان رادەست دەکرێن و ئایندەیەک لەبەردەممانە، تێیدا ئیدی گەنجەکان نامرن و دایکەکان ناگرین، ئاشتییت بە دیاری پێشکەشبێت”.

ئەمڕۆ هەینی، قۆناغی یەکەمی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە لە ئەشکەوتی جاسەنە بەڕێوەچوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیچ سەقامگیرییەك بەدینایەت ئەگەر هەمووان پێكەوە لە پێناو یەكترقبووڵكردن هەوڵ نەدەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، هیچ سەقامگیرییەك بەدینایەت ئەگەر هەمووان پێكەوە لە پێناو چەسپاندنی خۆشەویستی و یەكترقبووڵكردن هەوڵ نەدەین.…
Total
0
Share