“هەوڵێكی تیرۆریستی” بۆ بە ئامانجگرتنی كەركوك پوچەڵكرایەوە

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، “پیلانێكی تیرۆریستی” بۆ بە ئامانجگرتنی كەركوك شكست پێهێنا.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی كانونی دووەم، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاشكرایكردووە، “پاش وەرگرتنی زانیاریی هەواڵگری لەبارەی بوونی جوڵەی شانە تیرۆریستییەكان كە دەیانەوێت كەركوك بە ئامانج بگرن، هێزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی هەستا بە ئۆپراسیۆنێك بۆ دەستگیركردنیان”.

دەزگا عێراقییەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “پاش پشكنین و گەڕانی مەیدانی لە سنووری كەركوك، هێزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی توانیان دوو تیرۆریستی داواكراو دەستگیر بكەن”.

ئاشكراشكراوە، “ئەو دوو كەسە وەك سیخووڕ كاریان بۆ داعش كردووە و زیانیارییان لەبارەی جوڵەی هێزە ئەمنییەكانی كەركوك كۆكردووەتەوە”.

بابەتی پێشتر

ڕۆما ئامادەکاری بۆ ڕۆیشتنی دزیکۆ کردووە

بابەتی دواتر

پیتەر کراوچ بۆ لیڤەرپوڵ: ئەم یاریزانە کۆتایی بە ئەنجامە خراپەکانتان دەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share