یەکێک لە بریندارەکانی رووداوەکەی سۆران گیانیلەدەستدا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنووری قەزای سۆران رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە شەش کەس بوونە قوربانی.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکئاپ نیسان، لە دۆڵی روست نزیک گوندی ئاشی بێکۆڵێ لە رێگا لایدا و وەرگەڕا.

سەرەتا بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، لە رووداوەکەدا، شەش کەس کە پێکهاتبوون لە شۆفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون؛ بەڵام بەپێی راگەیەندراوەکەی کەمێک لەمەوبەری هاتوچۆی سۆران، یەکێک لە بریندارەکان گیانیلەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share