لە سلێمانی باڵەخانەیەک رووخا و ژمارەیەک کرێکار برینداربوون

دیواری باڵەخانەیەک لە سلێمانی رووخا و لایەنی کەم چوار کەس بوونە قوربانی

سامان نادر لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دیواری باڵەخانەیەک لە گەڕەکی راپەڕین داڕووخاوە، بەهۆیەوە ژمارەیەک کرێکار برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانمان چوار کرێکاریان بە برینداری گەیاندووەتە نەخۆشخانە، یەکێک لە کرێکارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە.

ئاشکراشیکرد، دەوترێت دوو کرێکار کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی بینا رووخاوەکە، بەڵام تا ئێستا دڵنیانین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رابیحە حەمەد: یەكێتی پەیوەندییەكی بەهێزی هەیە و دەیخاتە خزمەتی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستانەوە

رابیحە حەمەد ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، یەكێتی پەیوەندییەكی بەهێزی لەسەر ئاستی ناوچەیی…
Total
0
Share