کۆبوونەوەی مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع کۆتاییهات

کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی وەفدی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، بە سەرۆکایەتیی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و بەرپرسانی حکومەتی سووریا، بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆمار، کۆتاییهات.

بەپێی میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا، بەشداربووانی کۆبوونەوەکە، بە ئەرێنی وەسفی گفتوگۆکانیان کردووە و باسیانلەوەکردووە، دانوستانەکان بەردەوامدەبن.

هەر بەپێی ئەو میدیایانە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە تەواوکردنی دانوستانەکانی نێوان ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی سووریا کراوە، بەپێی ئەو رێککەوتنەی کە لە نێوان مەزلوم عەبدی و ئەحمەد شەرع، لە 10ی ئازاری ئەمساڵدا واژووکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە پێناو درووستنەبوونی قەرەباڵغی بانکی شارەزوور میکانیزمێکی نوێ بۆ دابەشکردنی مووچە راگەیاند

بانکی شارەزوور، ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لە پێناو دروستنەبوونی قەرەباڵغی تاوەکو بە شێوەیەکی ئاسانتر مووچە وەربگیرێت بە…
Total
0
Share