شیروان میرزا رایگەیاند، چاوەڕێدەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا رێککەوتنی هەرێم و بەغداد یەکلایی بکرێتەوە.
شیروان میرزا ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا هەرێم و بەغداد نەگەیشتوون بە رێککەوتنی کۆتایی، بەڵام بە بنبەستیش نەگەیشتووە، کۆبوونەوەکان بەردەوامییان هەیە چاوەڕێدەکەین، تا دوای کاتژمێر 1:00 و بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بگەن بە جۆرێک لێکتێگەیشتن.
وتیشی، هەموو چاوەکان لەسەر ئەوەن لەم یەک دوو کاتژمێرەدا رێککەوتن بکرێت و لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا دەنگی لەسەر بدرێت.
جەختیشیکردەوە، ئەگەر هەرێم و بەغداد نەگەن بە رێککەوتن، نازانین بەرپرسانی هەرێم هەوڵی جێگرەوەیان چی دەبێت و چی هەنگاوێک دەنێن.