“بڵاوکردنەوەی دەنگۆی دەستپێکردنەوەی کۆچی گەنجان مەبەستی لە پشتە”

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان رایدەگەیەنێت، دەنگۆی دەستپێکردنەوەی لێشاوی کۆچی گەنجان بۆ ئەوروپا دوورە لە راستییەوە و بڵاوکردنەوەشی مەبەستی سیاسیی لە پشتە.

بەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆ و هەواڵی وا بڵاوکراوەتەوە کە لێشاوی کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات دەستیپێکردووەتەوە و بە تایبەت لە سنووری راپەڕین، سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەم لە دەڤەری راپەڕین هەم لە ناوچەکانی دیکەی هەرێم کۆچ بۆ وڵاتانی دەرەوە هەر هەبووە و تا ئێستاش بەردەوامە، بەڵام ئەو ژمارانەی باسدەکرێن بەو شێوەیە نین.

وتیشی، بە دڵنیاییەوە بڵاوکردنەوەی ئەو زانیارییانە بەو شێوە ناڕاستە مەبەستی سیاسیی لە پشتە و بۆ لێدانە لە دەسەڵاتی ناوچەیەک و شارێک و بە گرنگ دانانی ناوچە و شارێکی دیکەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە نوێنەرایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەفدێكی یەكێتی بەشدارییان لە پرسەی قوربانیانی رووداوە خەمناكەكەی گەرمیان كرد

ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەلار، شێخ ئەحمەد حەمە كەریم ئەندامی مەكتەبی…
Total
0
Share