قوباد تاڵەبانی هەردوو پڕۆژەی ئەندەرپاسی والی و كۆڕنیشی دەروازەی كردەوە

قوباد تاڵەبانی هەردوو پڕۆژەی ئەندەرپاسی والی و كۆڕنیشی دەروازەی كردەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لە دوو رێوڕەسمی جیادا پڕۆژەی ئەندەرپاسی والی و پڕۆژەی گەشتیاریی كۆڕنیشی دەروازەی كردەوە.

جێگری سەرۆك وەزیران لە ڕێوڕەسمێكدا پڕۆژەی ئەندەرپاسی والی لەسەر شەقامی سەرەكیی هەواری شاری سلێمانی كردەوە و پڕۆژەكە بە سەرپەرشتیی شارەوانیی سلێمانی و بە هاوبەشیی لەگەڵ كەرتی تایبەت بە گوژمەی هەشت ملیار دینار جێبەجێكراوە و كاریگەریی گەورەی لەسەر كەمكردنەوەی قەرەباڵغی لەسەر شەقامی هەواری شار و شەقامەكانی دەوروبەری پردی كۆبانێ دەبێت.

هەر ئەمڕۆش لە ڕێوڕەسمێكی دیكەدا قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی گەشتیاریی كۆڕنیشی دەروازەی كردەوە.

كۆڕنیشی دەروازە پڕۆژەیەكی گرنگیی گەشتیارییە و لەسەر لێواری چەمی قلیاسان دروستكراوە و گەشتیاران و دانیشتووانی سلێمانی بە سەردانی پڕۆژەكە دەتوانن كاتێكی خۆش و ئارام بەسەر ببەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوی ئاییندە: هەولێر بۆ پیسبوونی ژینگە لە دوای بەغدادەوە لە پلەی دووەمدایە

سەرۆکی رێکخراوێکی ژینگەیی رایدەگەیەنێت، “هەولێر بۆ پیسبوونی ژینگە لەدوای بەغدادەوە لە پلەی دووەمدایە”. مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە…
Total
0
Share