دۆزینەوەی کەللەسەری شێواوی منداڵێک دەبێتە جێی سەرنجی زانایان

رۆژی 27ـی 5ـی 2025، چەند کرێکارێک لە کاتی دانانی بۆریی ئاودا لە شاری کاتامارکا-ی ئەرجەنتین، پاشماوەی چەند مرۆڤێکیان دۆزیوەتەوە کە شوێنەوارناسان مەزەندە دەکەن، لانیکەم تەمەنیان 700 ساڵ بێت؛ بەڵام کەللەسەری منداڵێک لەناو دۆزراوەکاندا، بەهۆی شێواوییەوە دەبێتە جێی سەرنجی زانایان.

بە وتەی کریستیان سێباستیان میلیان، بەڕێوەبەری بەشی ئەنترۆپۆلۆجیای ناوچەیی لە شاری کاتامارکا-ی ئەرجەنتین، ئەو شێواوییەی لە کەللەسەری منداڵەکەدا بەدیکراوە، بەهۆی جێبەجێکردنی نەریتێکی کۆن بووە لەسەری، کە ئەوکاتە لە ئەمریکای باشووردا بەربڵاوبووە.

میلیان باسلەوەدەکات، ئەو نەریتە بریتیبووە لە دانانی بەرد یان پارچە ئاسنێکی قورس لەسەر سەری منداڵێک، بەمەبەست گۆڕینی شێوەی کەللەسەری لەگەڵ گەشەکردنیدا.

زانایان دەڵێن، ئەو منداڵەی کەللەسەرەکەی دۆزراوەتەوە لە تەمەنی (2-3) ساڵیدا مردووە و مێژووی ناشتنی تەرمەکەشی، دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 13 و 14ـی زاینی.

کریستیان سێباستیان میلیان ئاماژە بەوە دەکات، پاشماوەی زیاتر لە 100 کەس مۆزەخانەکاندا هەڵگیراون، کە نزیکەی %90ـیان، نیشانەکانی گۆڕینی بە ئەنقەستی کەللەسەریان تێدا بەدیدەکرێت، ئەمەش تەنیا وەک نەریتێکی ئاینی، کۆمەڵایەتی یان جوانکاری ئەنجامدراوە و، هیچ پەیوەندییەکی بە ناتەندروستیی کەسەکەوە نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی ساندویچی ماکدۆناڵزەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و دەیان کەسی دیکە نەخۆش کەوتن

بەهۆی خواردنی ساندویچی ماکدۆناڵدزەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و 49 کەسی دیکە تەندروستییان تێکچوو. سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشی…
Total
0
Share