لەدوای دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێ، دادگای باڵای فیدراڵی یەکەم کۆبوونەوەی راوێژکاری خۆی سازکرد.
لە راگەیەندراوێکی دادگاکەدا هاتووە، ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتیی دادوەر مونزیر ئیبراهیم سەرۆکی نوێی دادگا و بە ئامادەبوونی سەرجەم دادوەرانی دادگاکە یەکەم کۆبوونەوەی راوێژکاری سازکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە لەسەر سەربەخۆیی دادگا لە بڕیارەکانی و خۆبەدوورگرتن لە دەستوەردان لە کاری دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە رۆڵی دادگاکە کرایەوە لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق و خۆبەدوورگرتن لە چوونە ناو ململانێ سیاسییەکان.