شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییان و شۆفێران لە داخستنی رێگایەكی سەرەكی ئاگاداردەكاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەمەبەستی كاركردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامی سەرەكیی سلێمانی – عەربەت تیمەكانمان لە رۆژی شەممە 5ی تەمموز دەستدەكات بە كاری كڕاندنی (بڕین) لە یەكتربڕی فولكەی قەرەداغ تاوەكو بازگەی عەربەت – سلێمانی و دواتر قیركردنەوەی.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داواكارین لە شۆفێران و هاوڵاتییان كە ئەو شەقامانەی وەك جێگرەوە دیاریدەكرێن بەكاربهێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان: هەوڵەکانمان بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئەنفال بەردەوامن

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم، رایگەیاند، ” لە هەوڵەکانمان بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئەنفال بەردەوامین”. وەزارەتی كاروباری شەهیدان…
Total
0
Share