لە كەركوك زەوی بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەراندا دابەشدەكرێت

بە بڕیاری پارێزگاری كەركوك زەوی بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەرانی كەرتی پەروەردە لە شارەكە دابەشدەكرێت و شوێنەكەش دەكرێتە گەڕەكێكی سەردەمییانە.

رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، واژووی لەسەر بڕیاری دابەشكردنی زەوی بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەرانی كەرتی پەروەردە كرد و لیژنەیەكی باڵاشی لە نۆ فەرمانگەی شارەكە بۆ دابەشكردنی زەوییەكان پێكهێناوە كە مامۆستا و فەرمانبەرانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنەكانی (عەرەبی، كوردی، توركمان و سریانی) دەگرێتەوە و سوودمەندی بڕیارەكە دەبن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لیژنەیەكی لاوەكی لەسەر ئاستی نەتەوەكانی كەركوك بۆ دابەشكردنی زەوییەكان پێكهێنراوە و تاوەكو تەواوی مامۆستایانی شارەكە سوودمەند ببن، هەروەها لیژنەیەكیش لە فەرمانگەكان پێكهێنراوە بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: رۆژنامەنووس گۆهدار زێباری بە نادادپەروەرانە دادگایی كراوە

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە،  لە بنەڕەتەوە دادگاییكردنەكەی گۆهدار زێباری نادادپەروەرانە بووە، لە كۆتا دادگاییشی تۆمەتی ساختەی بۆ هەڵبەستراوە.…
Total
0
Share