عێراق دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی خانەنشینان

بانکی رەشید رایگەیاند، لە بانکەکە دەستکراوە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی خانەنشینان.

هاوکات میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکردووە بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان و، بۆ ئەم مەبەستەش، دەستەی گشتیی خانەنشینیی راسپاردووە، کە بانکە حکومییەکان ئاراستە بکەن بۆ خەرجکردنی.

ئەمە لەکاتێکدایە، تائێستا چارەنووسی مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی مووچەخۆرانی هەرێم بە نادیاری ماوەتەوە؛ لە کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و عێراقیش، هیچ بڕیارێک لەمبارەیەوە نەدرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی رانیە بۆ هاوڵاتییان: هەڵاوسانی ئابوری دروست مەکەن

قائیمقامیەتی رانیە رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین هەڵاوسانی ئابوری دروست نەکەن. قائیمقامیەتی قەزای رانیە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری…
Total
0
Share