شەقامێک لە سلێمانی کرایەوە

شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەشی شەقامە سەرەکیەکە لە ئاستی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی بەڕووی شۆفێراندا کرایەوە.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە دوای چەندین مانگ لە کارکردن تێیدا شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەشی شەقامە سەرەکیەکە لە ئاستی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی بەڕووی شۆفێراندا کرایەوە.

کردنەوەی شەقامەکە لە دوای تەواوکردنی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی ئەندەرپاسی تۆفیق وەهبی دێت کە پێکهاتبوو لە دروستکردنی دیوار و سەقفی ئەندەرپاسەکە و قیرتاوکردنی بەشی سەرەوەی.

لە ئێستادا کارکردن لە بەشی سێیەم و کۆتایی پرۆژەکە دەستیپێکردووە و بڕیارە پێش کۆتایی ئەمساڵ تەواوبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: کێشەی زۆرینەی فیدەرەکان چارەسەرکران

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، زۆرینەی ئەو کێشانەی بۆ فیدەرەکانی کارەبا دروستبوون چارەسەرکران. بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لەگەڵ دەستێکردنی…
Total
0
Share