سبەی دوا بڕیار لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە دەدرێت

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، بڕیارە سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆببێتەوە و یەكێك لە تەوەری كۆبوونەوەكان پرسی مووچەی مانگەكانی پێنج و شەشی مووچەخۆرانی هەرێمە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، چاوەڕواندەكرێت لە كۆبوونەوەكەدا دەرئەنجامی گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغداد سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان باسی لێوەدەکرێت.

هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی مووچە بدات، بەڵام لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەكرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق ژمارەیەکی زیاتر لە هێزی ئەمنی ڕەوانەی کێڵگە نەوتییەکانی باشوور کرد

لیوا ڕوکن عەلی عەبدولحسێن فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە ڕایگەیاند، ژمارەیەکی زیاتریان لە هێزە ئەمنییەکان ڕەوانەی کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگاکە کردووە…
Total
0
Share