ئاگادارییەک لە هاتوچۆی هەڵەبجەوە بۆ شۆفێران

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، شەقامی گشتیی سەنتەری شارەکە فراواندەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش لێکۆڵینەوە لە رەوشی هاتوچۆی ناو شار و سەردانی مەیدانیی بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە، لێپرسراوی بەشی ئەندازە و لێپرسراوی بەشی هاتوچۆی ناو شار بۆ شەقامەکانی سەنتەری شار بەگشتی و شەقامی گشتی بەتایبەتی، بۆ بەرژەوەندیی گشتیی هاوڵاتییان و شۆفێران، بڕیاردرا بە فراوانکردنی ئاراستەی رۆیشتن (دەستەڕاست) رۆژانە لەلایەن کارمەندانی هاتوچۆوە، بەمەبەستی کارئاسانیی زیاتر و راگرتنی ئۆتۆمبێل لە نزیك شۆستە بۆ ماوەیەکی کاتیی کورت و دیاریکراو.

دەشڵێت، لە ئەمڕۆوە شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە لەکاتی راگرتنی ئۆتۆمبێل لەو راستە شەقامە، پێویستە هێمای رووناکی (چواری)  کارپێبکەن، لە هەمان کاتدا پێویستە کارمەندانی هاتوچۆی ئەو سنوورە ئاگاداربکرێنەوە، بە پێچەوانەوە هەر شۆفێرێك سەرپێچیی ئەنجامدا، راستەوخۆ سزادەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدوڵا مەلا نوری: ئایا ئەو هەڵایەی کە ئەوان گێڕایان بۆ سفرکردنەوەی ڕۆڵە مێژووییەکەی خەڵکی سلێمانی نەبوو لە پرسی ڕۆژئاڤا؟

عەبدوڵا مەلا نوری، چالاکوانی سیاسی، نووسینێکی سەبارەت بە پرسەکەی شەهید غەزال مەولان بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، کە خودی…
Total
0
Share