پەیامێكی بەپەلە لە پارێزگاری كەركوكەوە

رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك رایدەگەیەنێت، هێرشە مووشەكییەكەی ئەمشەو هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تەنها زیانی بە ماڵێك لە گەڕەكی عرووبە گەیاندووە.

وتیشی، “ئەو مووشەكانەی دیكە لە نزیك فڕۆكەخانەی كەركوك كەوتوونەتەخوارەوە و هیچ زیانێكی بە فڕۆكەخانە نەگەیاندووە.

راشیگەیاند، هێزە ئەمنییەكان ئامادەییان هەیە و سبەی گەشتە ئاسمانییەكان وەك خۆی ئەنجامدەدرێت و هیچ گرفتێكی نابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی عێراق: دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی هەرێم کرا

وەزارەتی دارایی عێراق، رایگەیاند، دەستمانکرد بە خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەر…
Total
0
Share