حاڵەتێكی دیكەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون دەستنیشانكرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم حاڵەتێكی دیكەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوونی لە هەرێمی كوردستان تۆماركرد كە پیاوێكی دانیشتووی شاری هەولێرە و تەمەنی 47 ساڵە و ناوبراو قەسابە و مامەڵەی كڕین و فڕۆشتن و سەربڕینی ئاژەڵی كردووە.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەی تەندروستیدا هاتووە، نەخۆشەكە لەژێر چاودێریی پزیشكی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت و باری تەندروستیی جێگیرە.
جێی ئاماژە بۆكردنە، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو، تەنها حەوت حاڵەتی تای خوێنبەربوون دەستنیشان كراوە كە نەخۆشێكیان لەبەر قورسیی باری تەندروستیی، گیانیلەدەستدا.

هاوكات وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاوڵاتییان دەكات رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی بۆ خۆپاراستن جێبەجێبكەن و لە كاتی بوونی گومان و نیشانەكانی نەخۆشیی ئاژەڵانیش پێویستە تیمەكانی ڤێترنەری ئاگاداربكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستیگرت بەسەر کریستاڵی پێچراوە لەناو کەلوپەلی ئاینیدا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، دەستیان بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا گرتووە لە دەروازەی حاجی ئۆمەران…
Total
0
Share