ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر عێراق وەکو ساڵی رابردوو پارە بنێرێت مووچەی مانگێک دەفەوتێت.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر هاوشێوەی ساڵی رابردوو عێراق 10 تریلیۆن دینار کەمتر بنێرێت، مووچەی مانگێکی مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەفەوتێت.
وتیشی، “بەغداد بەردەوام بیانوو بۆ نەناردنی پارەی مووچەی هەرێمی کوردستان دەهێنێتەوە، بەڵام ئێستا حکومەتی هەرێم مەرجەکانی جێبەجێکردووە و پێویستە بەغداد پارە بنێرێت”.